دیمەنێک لە قامیشلۆ - وێنە: میدیا خۆجێییەکان
بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقاندوویانە
لە گوندێکی قامیشلۆ بە RPG هێرشکراوە و دوو کەس شەهیدبوون
ئیبراهیم حوسێن – قامیشلۆ
لە گوندی تەل تەویل لە سنووری قامیشلۆ، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشیان کراوەتەسەر بارەگایەکی ئەو هێزە کوردییانەی بڕیار بووە لە چوارچێوەی سوپای سوریا رێکبخرێنم بەهۆی رووداوەکە دوو کەس شەهیدبوون و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.
پەیامنێری 964 لە رۆژئاوای کوردستان سۆراغی رووداوەکەی کردووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و دەرکەوتووە، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی ماتۆڕسکیلەوە ئەنجامدراوە کە چەکی RPG یان لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی بە 964ی وت، ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا بەرکەوتوون خەڵکی قامیشلۆن لە پارێزگای حەسەکە، کە بەم دواییە پەیوەندییان بە وەزارەتی بەرگری سوریاوە کردووە و پێشتر ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون.
هەمان سەرچاوەی ئەمنی، دووپاتی کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەر و بەشدارانی ئەو کارە بەردەوامن، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان.
دوو رۆژە بەهۆی رێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان و خانەخوێکانی سەرێ کانی بۆ کۆبانێ، گرژی لە ژمارەیەک شاری رۆژئاوای کوردستان دژ بە دامەزراوەکانی بەڕێوەچووە و لە هەندێک ناوچە گرژی روویداوە، دەوترێ ئەوانەی رێگریان لە کوردەکان کردووە، عەرەبی هاوردەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا