ئه‌مشه‌و سانتیاگۆ گڕی گرت
ریمۆنتادای ریال مه‌درید به‌سه‌ر ئه‌لمیریا چۆن بوو؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌لیمریا كرد، دوای ئه‌وه‌ی له گێمی یه‌كه‌مدا به دوو گۆڵ له دواوه بوون، له گێمی دووه‌مدا سێ گۆڵیان تۆمار كرد.
ئه‌لمیریا كه له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندیی خولی ئیسپانیایه، له یاریگه‌ی ریال مه‌درید له گێمی یه‌كه‌مدا و له خوله‌كه‌كانی 1 و 43 دوو گۆڵیان له ریال مه‌درید كرد و تیپه‌كه‌ی سانتیاگۆیان شۆك كرد، كه یاریزانان لارجی ره‌مه‌زانی و ئیدگار گۆنزالێز تۆماریان كرد.
له گێمی دووه‌مدا كوڕانی ئه‌نچیلۆتی خۆیان كۆكرده‌وه و توانیان ده‌ست به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا بگرن، توانیشیان سێ گۆڵ تۆمار بكه‌ن، له خوله‌كی 57 بێلینگهام به لێدانی سزا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد، ده خوله‌ك دواتر ڤینیسۆس جۆنیۆر گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆمار كرد.
ناوبژیوانی یارییه‌كه 11 خوله‌ك كاتی زیادكراوی بۆ یارییه‌كه هه‌ژمار كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی توندوتیژی و فاوڵی زۆر له یارییه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ چه‌ند جارێك به‌كارهێنانی سیستمی ڤار، فشاره‌كانی ریال مه‌درید له دواساته‌كان زیاتر بوون و له خوله‌كی 90+8 كارڤاخاڵ گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ ریال تۆمار كرد و تیپه‌كه‌ی له شكست رزگار كرد.
هاوكات له دواساته‌كانی یارییه‌كه‌دا راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌لمیریا “گازێكا گاریتانۆ” به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌ی به 51 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه و ئه‌لمیریاش هه‌ر له دواپله‌ی ریزبه‌ندییه به ته‌نیا 6 خاڵ.