لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و یاساى هەڵبژاردن

دانیشتنى دادگاى فیدراڵى دواخرا

964+

وریا فەتاح

دادگاى فیدڕاڵى عێراق، دانیشتنى تایبەت بە موچەى فەرمانبەران و یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دواخست.

دادگاکە بڕیاریدا بە دواخستنى دانیشتنى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ 18ى شوباتى داهاتوو.

لەبارەى بڕیاردان لەسەر ئەو تانەیەى کە لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە دادگاکە تۆمارکرا بوو، دادگاى فیدڕاڵى دانیشتنەکەى بۆ 4ى شوباتى داهاتوو دواخست.

لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆیدا، دادگاى فیدڕاڵى حەوت دۆسییەى لەبەردەستە، پێنجیان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و دوانیشیان لەسەر ناوچە جێناکۆکەکانن، لە ئێستاشدا دانیشتنى تایبەت بە بڕیاردان لە بارەى موچەى فەرمانبەران و یاساى هەڵبژاردن بۆ مانگى شوباتى داهاتوو دواخراون.