964+
بەفریش دەبارێت
باران بارین دەستپێدەکاتەوە
وریا فەتاح
لە سبیەنێوە باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
لەبارەى کەشووهەواى سبەینێ دووشەممەوە، کەشناسى دەڵێت: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت و لە ئەنجامی هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست پێشبینى دەکرێت باران لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکان بەشێوەى نمە بارانی پچر پچر ببارێت، بەشێوەیەک لەکاتەکانى نیوەڕۆ و دواى نیوەڕۆدا، نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک، دەستپێبکات و لە ئێوارەشدا شەپۆلەکە بە لاوازى بۆ سنورى پارێزگاى سلێمانى و باکورو باکورى رۆژئاواى پارێزگاکە درێژ دەبێتەوە.
لەبارەى بەفربارینیشەوە کەشناسى دەڵێت، لەکاتەکانى بەیانى زووى سبەینێدا، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
کەى بەفر لەناو شارەکان دەبارێت؟، ئەمە پرسیارى 964 بوو بۆ ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەرى کەشناسى سلێمانى، ئەو لە وەڵامدا وتى،”سبەینێ و دوسبەى ناوچە شاخاوییەکان بەفریان لێدەبارێت، بەڵام رۆژانى داهاتوو پەیوەندى بە گۆڕانکارییەکانییانەوە هەیە و ناتوانین لە ئێستاوە قسەى لەسەر بکەین”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاجى ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى