دیمهنێكى قوتابیانى ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆیه... وێنه: راگه‌یاندنى ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆیه
50%ـى قوتابیان چوونه‌ته‌وه به‌ر خوێندن
به‌شێك له ئاماده‌ییه‌كانى قه‌زاى كۆیه ده‌ستیان به خوێندن كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى كۆیه به‌شێك له ناوه‌نده‌كانى خوێندنى ئاماده‌یی ده‌ستیان به پڕۆسه‌ى خوێندن كردووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رێكیش ده‌ڵێت، زیاتر له 50%
قوتابیانمان هاتوونه‌ته قوتابخانه.
چه‌ند رۆژێكه له سنوورى قه‌زاى كۆیه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى قوتابخانه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به پڕۆسه‌ى خوێندن ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌شێكی ئه‌و قوتابخانانه به‌شێویه‌ه‌كی كردارى ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.
میكائیل عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماده‌یی پیشه‌یی كۆیه به 964ـى وت، له قوتابخانه‌كه‌یان ده‌ستیان به پڕۆسه‌ى خوێندن كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ته‌واوى قوتابیان نه‌هاتوونه‌ته قوتابخانه.
وتیشی “زیاتر له 50%ـى قوتابیان هاتوونه‌ته به‌ر خوێندن و ده‌ست به پرۆسه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، له ته‌واوى قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانى سنووره‌كه‌یان خوێندن ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ته‌واوى قوتابیان نه‌هاتوون.