دەستگیر دەکرێن

وەزارەتی بەرگری لەسەر ڤیدیۆی سوکایەتیکردنی ئەفسەرێک لیژنەی پێکهێنا

964+

ژووری هەواڵ

ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقی تەنیووە، ئەفسەرێکی سوپای عێراق سوکایەتی بە ئەفسەرێکی دیکە دەکات و وەزارەتی بەرگری لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری هاتووە، بڕیاردراوە ئەو ئەفسەرانەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەون دەستبەسەر بکرێن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت و بەپێی یاسایی سەربازی سزا وەردەگرن.

وەزارەتی بەرگری عێراق، رایگەیاندووە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە پێکهاتووە و کەس دەربازی نابێت.

لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، ئەفسەرێک وەرەقەیەکی لەدەستە و شەق لە ئەفسەرێکی دیکە دەدات، ئەوەی شەقی بەردەکەوێت دەست بەگریان دەکات.