سێ جۆری گرتووەتەوە

لە زاخۆ جگەرە گران بووە و چاودێریی بازاڕ پێی باشە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

سێ جۆری دیاری جگەرە کە جگەرەکێشەکان دەیکێشن، ئەمڕۆ شەممە 20.1.2024 لە بازاڕی جگەرەفرۆشانی زاخۆ کەمبووەتەوە و نرخەکەشی بەرزبووەتەوە، چاودێری بازاڕ ئەو بەرزبوەنەوەی پێ باشە و بە هۆکارێکی دەبینێ بۆ بەکارنەهێنانی.

هەندێک جۆری جگەرە تا 100 دۆلار چووەتە سەر هەر کارتۆنێک، بەگوێرەی سۆراغی 964 بێت، ئەو بەرزبوونەوەیە بەهۆی قۆرخکاری ژمارەیەک بازرگان بووە، واشیکردووە نرخەکەی لەسەر جگەرەکێشەکان زیادبکات.

بەمجۆرە:
یەکێک لە جۆرەکان پێش دوو رۆژ بە 1250 دینار بوو، ئێستا بە 1500 دینارە.
یەکێک لە جۆرەکانی دیکە، پێشتر بە 1500 دینار بوو، ئێستا بە 1750 دینارە.
هەروەها، یەکێکی دیکە لە جۆرەکان پێشتر بە 1250 دینار بوو، ئێستا بە 1750 دینارە.

سەربەست سندی، بازرگانێکی جگەرەیە لە ناو بازاری زاخۆ بە 964ی وت، ئەمرۆ بەشێوەیەکی رێککەوت نرخی هەندێک جۆری جگەرە بەزربووەتەوە و جگەرە فروشانیش ئەو جۆرەیان نەکڕیوە ئەمڕۆ، بابەتەکە پەیوەندی بە قۆرخکارییەوە هەیە نەک بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، رەنگە ئەم دۆخەش کاتی بێت.

کوڤان ئاڤدەل، بەرێوەبەری چاودێری و بازرگانی زاخۆیە، سەرەڕا ئەوەی جگەرە بە رێگەی فەرمی ناهێنرێتە هەرێمی کوردستان و کارگەش لە هەرێمی کوردستان هەن بۆ دروستکردنی، بەڵام رەتیدەکەنەوە چاودێری بکەن و ئەو بە 964 وت، ئاگاداری ئەو بابەتە نین، بەڵام گرانبوونی جگەرە شتێکی باشە بۆ ئەوەی بەکارهێنانی کەمببێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە ناو بازاڕی زاخۆ کەسێک بە پارەی ساختەوە دەستگیر کرا

لە ناو بازاڕی زاخۆ کەسێک بە پارەی ساختەوە دەستگیر کرا