عەلوەی سلێمانی. وێنە:964+
هۆکارەکەی دایاریکراوە
سلێمانی خاوەنی چوار عەلوەیە و بازاڕی نییە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئێستا سلێمانی خاوەنی چوار عەلوەیە، بەڵام تەنیا نیوەی عەلوەی کۆنی ئەو شارە کاری فرۆشتنی سەوزە و میوەی لێ ئەنجامدەدرێت، سەرۆکی سەندیکای عەلوە دەڵێت، بازاڕ کزە و سلێمانی پێویستی بەو هەموو عەلوەیە نییە.
سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوە بە 964ی وت، لە ساڵانی پێش 2020-ەوە سلێمانی وەک ناوەندێکی بازرگانی سەوزە و میوە بوو بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەڵام کاتێک لەو ساڵە عێراق مەرزەکانی خوارووی عێراقی کردەوە، نرخەکەی هەرزانتر دەوەستا بۆ عێراق بۆیە بازاڕی عەلوەی سلێمانی بەو هۆیەوە کز بوو.
“عەلوەی رۆژئاوا و عەلوەی هوانە فرۆشراون، بەڵام تا ئێستا نەکراونەتەوە و کاری تیادا ناکرێت، عەلوەیەکی دیکە لە نزیک عەلوەی کۆن دروستکراوە تا ئێستا کەس نەیکڕیوە” ئەمەش بەوتەی سەروەر عەلی.