هەواڵەکان
تازە وەرگیراوەکان قەپاتن و کوڕە تاقانەکەش دۆخی ناجێگیرە
ژووری هەواڵ
لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگیران پێویست بەوە ناکات، بچیت لە دەرەوە پشکنینی چاو، پێست و جۆری خوێن بکەی، هەر لەوێ بنکەیەکی تەندروستی تایبەت بە پشکنینی پزیشکی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو کرایەوە.
یەکێک لەو گەنجانەی دوێنێ لە زێی بچووک پارچەیەک تەقەمەنی پێیدا تەقییەوە، تاقانەی چوار خوشکە و دۆخی تەندروستیشی ناجێگیرە، کەسوکارەکەی داوای نزای خێری بۆ دەکەن.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، لە سنووی گوندی کڵێسەی سەربە ناحیەی ئاشتی چوار گەنج لەسەر زێی بچووک دەستکاری پارچەیەک تەقەمەنییان کردووە و لە پڕا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە هەر چواریان پێکەوە برینداربوون.
بەشێک لە دارەکانی پارکی ئازادی لە سلێمانی، تووشی نەخۆشی لاڕەشە بوون، بۆچارەسەرکردنی نەخۆشییەکەیان دەشۆردرێن و دواتر رەنگ دەکرێن.
پیاوێکی بەتەمەنی سەر و ریش سپی لە ھەشتاکانی تەمەنیدایە، پشتەوەی ماڵەکەی خۆی لە گوندی تازەدێی کەلار کردووە بە کشتوکاڵ و بامێ، بیبەر، لۆبیا و سەوزەی لێ دەچێنێ و دواتر دەیباتە مزگەوتی گوندەکەیان و دەیفرۆشێ.