زێی دوکان - وێنە: 964
چەند رۆژ دەبێت مردووە؟
لەدەریاچەی دوکان تەرمی هاوڵاتیەک سەر ئاو کەوت
بەرزان عوسمان – دوکان
بەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاوڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان سەر ئاو کەوتووە و هێشتا ناسنامەکەی دیارنییە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19.1.2024 لە دەریاچەی دوکان تەرمێک دۆزراوەتەوە، پۆلیس دەچێتە شوێنەکە بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی پێشوەختە لەسەر دیارنەمان یان هەبوونی سکاڵایەک هەبوبێت، ئەو تەرمە دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی بە 964ی وت، “تەرمی هاوڵاتییەک بە مردوویی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان، هاوڵاتییەکە لەڕەگەزی نێرەو تەمەنی لە نێوان 40 بۆ 45 ساڵە و کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان گیانی لەدەستدابوو”.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە وا دەردەکەوێت ئەو کەسە چەند رۆژێک لەمەوبەر مردبێت ئەمەش دوای پشکنین، بەڵام ناسنامەکەی دیارنییە.
نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی بڕیاریداوە دوای تەواوکردنی رێکارە پزیشکیەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی بکرێت.