یانەی سۆران لەنێو یاریگای خۆی تامی دۆڕانی کرد
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
لە دوا یاری قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کورستان، یانەی سۆران لەسەر یاریگای خۆی بەرامبەر دهۆک شکستی هێنا.
یاریەکە، یاری هەفتەی پانزەیەمی خولی نایابی کوردستانی بوو کە یانەی سۆران لەنێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی دهۆكی كرد.
هەر لەسەرەتای یاریەكە، یاریزانانی دهۆك بە ئاستێكی باشتر دەركەوتن و چەند جارێك لە تۆماركردنی گۆڵ، نزیك بوون .
لە خولەكی 22ـی یاریەکەدا، یاریزان ئەحمەد كەریم توانی گۆڵی یەكەمی یاریەكە بۆ یانەی دهۆك تۆماربكات، هەروەها یاریزان سەردار عارف گۆڵی دووەمی یاریەكەی لە خولەكی 32 بۆ یانەی دهۆك تۆماركرد.
گۆڵی سێیەمی یاریەكەش هەر لەلایەن سەردار عارف لە خولەكی 51 بۆ یانەی دهۆك تۆماركرا و گێمی یەكەمی یاریەكە بەو ئەنجامە بەكۆتا هات.
لە گێمی دووەم، یاریزانانی سۆران هەوڵیاندا ئەنجامی یاری یەكسان بكەنەوە و لە خولەكی 66 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی سۆران هەژماركرد.
بەڵام یاریزان ئەحمەد سەلام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵچی گەڕاندیەوە، بەڵام ئەمجارەیان لە چاودێریکردنی لێدانی سزایەکە، یاریزان هاوکار سەعدی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی سۆران تۆماركرد.
یاریەكە لە بەرژەوەندی یانەی دهۆك بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەكۆتا هات.
بەو ئەنجامە یانەی دهۆك لە كۆی 14 یاری بووە خاوەنی چواردە خاڵ و یانەی سۆرانیش لە كۆی 14 یاری خاوەنی 17 خاڵە .
بڕیارە یانەی سۆران لە یەكەم یاری قۆناغی دووەم میوانداری یانەی هەندرێن دەكات و دهۆكیش دەبێتە میوانی یانەی شێروانە.