هەواڵی زیاتر

کێشەی موچە نامێنێت و گومرگیش لەسەر تەماتە لابرا

+964

ژووری هەواڵ

لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغدا دێت و رەنگە وەزارەتی دارایی یەکسەر لیستی مووچە رابگەیەنێت.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق قسەی نوێی بۆ 964 کردووە، لە هەمواری بودجەدا، موچەی فەرمانبەرانی خراوەتە سەر خەرجیی حاکیمە، ئەو ئیشەیان بۆ ئەوە کردووە تا دوو ساڵی ئایندە، کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامەکەی لیژنەی داراییە دەشڵێت، تا هەمواکردنەوەی بودجە مانگانە بەغدا 618 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێ، کە ئەم بڕە پارەیەش لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئەوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان مژدەی خۆشی بە خەڵکدا و وتی، لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ناوەڕۆکی هەمواری یاسای بودجە گەیشتوونەتە رێککەوتن، زۆریش نییە هەواڵی رێککەوتنی هەناردەی نەوت لە نێوان بەغدا و هەولێر بە گوێی خەڵکدا دراوە.