دیمه‌نى لیژنه‌ى چاودێرى بریكاره‌كانى هه‌ولێر له شویسَنى بریكارێكی خۆراك... وێنه: بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراكی هەولێر
وه‌كو خۆیه‌تى و زیاد و كه‌مى نه‌كردووه
سبه‌ى لیستى به‌شه‌خۆراكى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی خۆراكی هەولێر ده‌ڵێت، لیستى به‌شه خۆراكى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیان ئاماده كردووه له سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه دابه‌شی سه‌ر بریكاره‌كانى ده‌كه‌ن.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر ئاگاداری بریکاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراك ده‌كاته‌وه له سبه‌یه‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و تسلیمکردنی پارەی لیستی مانگی كانونى دووه‌مى 2024.
ئه‌و بریكارانه‌ى ئاگادار كراونه‌ته‌وه له سنوورى بنكه‌كانى ناوشار بریتین له بنكه‌كانى 201، 202، 203، 204، 205، 206.
بنكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ش بریتین له 222 و 223 كه سنووره‌كانى قه‌زاى شه‌قڵاوه و ناحیه‌كانى هیران، بلاسرمه و هه‌ریر ده‌گرێته‌وه.
بەشەخۆراکی یەکەمى ئه‌مساڵ پێکهاتووە لە رۆنى زه‌یت و دۆشاوى ته‌ماته، شه‌كر، نیسك، ئارینۆك و برنج.