زیرەکی دەستکرد بێکاری زیاد دەکات؟

بێل گەیتس: داهاتوو بۆ زیرەکی دەستکردە

964+
موحسین عومەر

بێل گەیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، لە دیمانەیەکی کەناڵی CNNئ ئەمریکی کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوبوەتەوە، کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر ژیانمان لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئاشکرا دەکات.

بەپێی توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا، جیهان بە رێژەی %40 بێکاریی تووش دەبێت، واتا بەو رێژەیە کارمەندان کەمدەبنەوە و زیرەکیی دەستکرد جێیان دەگرێتەوە.

بێل گەیتس پێیوایە ئەمە چەندە مەترسیدارە، هێندەش ئاسانکاری و مژدەیە بۆ خەڵک، وەک چۆن ساڵانی 1900 دەیانگوت ئەگەر ئەم ئامێرانە بێت، ئیتر خەڵک چۆن کاری کشتوکاڵی و مەڕداری بکات؟ بەڵام دواتر دەرکەوت هەموو ئەو پێشکەوتنانە رێژەی بەرهەمی زیادکرد، نەک کەمی بکات، بەمەش خەڵکێکی زیاتر کەوتنە سەر کار و ئامێر و کارگەکان هەلی کاریان زیادتر کرد.

ئەو دەڵێت: زیرەکی دەستکرد هەڵە ناکات، بەتایبەت ChatGPT-4 و OpenAI زۆر ناوازەن، بیهێننە بەرچاوتان لەمەودوا لە پرۆسەی خوێندندا ئەمانە بکرێنە سەرچاوەی سوودوەرگرتن لە زانیاری، چەندە کاری قوتابییان ئاسانتر دەکات؟

ئێستا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە ملیاران دۆلار لە پرۆژەی OpenAI خەرج دەکات.

ئایا زیرەکی دەستکرد دەتوانێت کاتی مردنت پێبڵێت؟

ئایا زیرەکی دەستکرد دەتوانێت کاتی مردنت پێبڵێت؟