لە کۆیە

رێکخراوێک ژینگەپارێزان لە باران و سەرما دەپارێزێت

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

رێکخراوێکی ناحکومی کە لە بواری ژینگەپارێزی کاردەکات لە قەزای کۆیە، ژینگەپارێزان و کرێکارانی فەرمانگەی ئاو لە باران دەپارێزێت.
رێکخراوەکە ناوی هەناسەی سروشتە و بە هاوکاری رێکخراوی ئیلیای مرۆیی کارەکەی ئەنجامداوە، کە بریتی بووە لە دابەشکردنی 140 پارچە جلوبەرگی بەرباران ( مگری) بۆ سەرجەم ژینگەپارێزانی ناوچەکە.

شلێر سەعید سەرۆکی رێکخراوی هەناسەی سروشت بە 964ی وت، “بە مەبەستی پاراستنی ژینگەپارێزانی سنووری قەزای کۆیە لە باران و سەرمای زستان، جلوبەرگی تایبه‌تمان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن، چونکە لە کاتی بارانباریندا بە هۆی نەبوونی جلوبەرگی دژەباران تووشی ناڕەحەتی دەبوون”.
وتیشی، “هاوکارییەکە ژینگەپارێزانی شارەوانیی کۆیە و فەرمانگەی ئاوی کۆیە و ژینگە پارێزانی کۆمپانیای لاست لیف و کرێکارانی فەرمانگەی ئاوی کۆیەی گرته‌وه‌”.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌، داوا لە هاوڵاتیان دەکات ژینگەی شاری کۆیە بپارێزن و پاشماوەی بەکارهاتووی رۆژانەیان لە شوێنی گونجاو دابنێن، بۆئەوەی ئەرکی ژینگەپارێزان کەم ببێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هەفتەی داهاتوو ژینگەپارێزانی ئاکرێ موچەکانیان وەردەگ...

هەفتەی داهاتوو ژینگەپارێزانی ئاکرێ موچەکانیان وەردەگرن