لە یەک هەفتەدا دابەش دەکرێ

بریکارەکانی خۆراک بچن بۆ هێنانی بایەعییەکە

964+
ئەحمەد مستەفا

بریکارەکانی خۆراک لە سلێمانی دەبێت تا یەک هەفتەی دیکە، “پارەدانان” رادەستی سندوقی خۆراک بکەن تا سەبەتەی یەکەم بەشەخۆراکی ساڵی 2024 یان پێ بدرێت.

هەروەک، خۆراکی سلێمانی داوادەکات سەرۆک خێزانەکان لە یەک هەفتەدا بچن بڕەخۆراکی خۆیان وەربگرن بە پێچەوانەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆگاکان، بۆ مانگی یەک بڕیارە، برنج، شەكر، زەیت، نیسك، لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە دابەش بکرێ.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی لە نووسراوێكدا رۆژی 16.1.2024 بۆ بریكارەكانی خۆراكی ناردووە دەڵێت، لە ناو شاری سلێمانی له بنکەی (261 تا 264) له ئەمڕۆ چوارشەممەوە، بڕی پارەی داواکراو رادەستبكەن له سندوق، بۆ ئەوەی سەبەتەی خۆراکی یەكەم بۆ مانگی یەکی 2024 یان بۆ دابگیرێت.

هەر بریكارێكی خۆراك پارەكەی نەدات بەشەخۆراكی پێ‌ نادرێت و دەدرێت بە بریكاری دیكە، ئاماژەیان بەوەش كردووە، پێویستە هاولاتیان لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكەیان، بە پێچەوانەوە دەگەڕێتەوە.

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجینەکانی سلێمانی

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجینەکانی سلێمانی