دەبێت سەردانیان بکەن

کشتوکاڵی راپەڕین هەنگەوانانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتەوە

ژووری هەواڵ

کشتوکاڵی راپەڕین هەنگەوانانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتەوە، بە مەبەستی ناوتۆمارکردن و وەرگرتنی ئامار سەردانیان بکەن، ئەگەرنا هاوکاریان ناکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.1.2024، خالید حەسەن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەرین بە 964ی راگەیاند، ماوەی هەفتەیەک دیاریکراوە بۆ ئەوەی هەنگەوانان سەردانی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی سنووری دانیشتنیان بکەن، ئەگەر نەیەن بێبەش دەبن لە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئیدارەکە.

“دەمانەوێت بزانین ژمارەی هەنگەوانان چەندە، رۆژانە کە کاریان بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت بۆیان جێبەجێدەکەین، وەک گواستنەوە و کاری دیکە”، خالید حەسەن وای وت.

ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵانی پێشتر بەرهەمی هەنگوین کەم بووە، بەهۆی ئەوەی کەشەکەی فێنکتر بووە و درەنگ وەرزی گەرما هاتووە.

ساڵی 2022 لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 600 تۆن هەنگوین بەرهەمی بووە، لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ نزیکەی 200 تۆن هەنگوین هەبووە.