"سەیارە لێیداوە"

گیانلەدەستدانی ژنێکی تەمەن 77 ساڵ گومانی دروستکردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنە کوردێکی عەفرینی لە هاتای باکوری کوردستان گومانی دروستکردووە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا لێیداوە.

ژنەکە ناوی گوڵێ فرانجی – یە و تەمەن 77 ساڵە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین – سوریا، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی، گیانلەدەستدانی ژنەکەی پشتڕاست کردووەتەوە، دوای ئەوەی لە گوندی یوڵچاتی تورک نشین، کە هاوسنوری ناوچەی راجۆی عەفرینە لەسەر سنوری تورکیا و سوریا، لەلایەن ئۆتۆمبیلێكی سەربازی تورکیاوە لێیدراوە”.

رووداوەکە رۆژی یەکشەممە 14.1.2024 روویداوە، بەڵام رێکخراوەکە ئەمڕۆ 16.1.2024 لە پێگەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک زانیارییەکانی بڵاوکردەوە، باسی لەوە نەکردووە کە ئایا بە ئەنقەست بەسەریدا رۆشتووە یان رووداوێک بووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، تەرمی گوڵێ فرانجی، خەڵکی گوندی کوسانلی سەر بە شارەدێی راجۆی عەفەرین، گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی و لە گۆڕستانی گوندەکە بەخاک سپێردراوە، دەشڵێت، “ئەم حاڵەتە یەکەم نییە و دواهەمین حاڵەتیش نابێت، بەڵکو دەیان حاڵەتی کوژرانی پەنابەری سووری لە تورکیا لە هەلومەرجی جیاجیادا لە لایەن رەگەزپەرستانی تورکیاوە بوونی دەبێت”.

تورکیا ناوی گوند و شەقامە گشتییەکانی عەفرینی بۆ تورکی ...

تورکیا ناوی گوند و شەقامە گشتییەکانی عەفرینی بۆ تورکی گۆڕیوە