ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر
خه‌ڵكى هه‌ولێر ده‌چنه به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
پارێزگارى هه‌ولێر مۆڵه‌تى خۆپیشاندانى دا
964+
فەرهاد حەسەن
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك چین و توێژ له شارى هه‌ولێر بۆ ئیدانه‌كردنى هێرشه‌كانى شه‌وى رابردوو بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر بچنه به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند كه مۆڵه‌وت به‌و خه‌ڵكه دراوه‌و و ده‌شڵێت ” ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین”.
پارێزگارى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێری هه‌میشه سه‌ربه‌رز و کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی پێشوتریش، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردوه و بڕیاره سعات 10:30 گه‌وره و بچووک چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ریسواکردنی بکه‌رانی ئه‌و تاوانه له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن.
ده‌شڵێت “مۆڵه‌تیان پێدراوه و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین”.
داواشی له خه‌ڵكی هه‌ولێرو دەووربەری كردووه، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێرو پڕۆتستۆکردنی ئه‌و تاوانه، به‌شداری فراوان بکه‌ن.