تەرمەکانیان دەرهێندراوە

باڵەکایەتی؛ باوک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان

964+

ئاکام غەفور

باوک و کوڕێک بەم ئێوارەی پێنجشەممەیە کەمێک پێش ئێستا لە حەوزێکدا ئاودا پێکەوە خنکان و تەرمەکانیان بەرەو پزیشکی دادی بەڕێکرا.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی راگەیاند؛ کوڕ و باوکێک پێکەوە لە حەوزێکی ئاودێری و کاری ئاژەڵداری لە سنوری ناحیەی سمێلان لە باڵەکایەتی خنکان، لە ئێستادا تەرمەکانیان دەرهێندراوە بەرەو پزیشکی دادی بەڕێکراون

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان؛ باوکەکە 38 ساڵ تەمەنیەتی و کوڕەکەی 16 ساڵە، خەڵکی ناحیەی بجیلن لە ئاکرێ و لە کوێستانەکانی سمێلان کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵیان کردووە و ماڵیشیان هەرلەو ناوچانەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح