964 سۆراغى كردووه
سه‌رڕێژبوونى به‌نداوى خنس مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان دروست كردووه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى سه‌رڕێژبوونى به‌نداوى خنس له سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سهرڕێژبوونهكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى سنووره‌كه دروستكردووه، به‌ڵام به‌پێی سۆراغى 964 ئه‌م بابه‌ته به‌وشێوه‌یه نیه.
شه‌وى 14.1.2024، له ئه‌نجامى بارانبارینی زۆره‌وه به‌نداوى خنس له سنوورى قه‌زاى شێخان سه‌رڕێژ بوو، كه به پێی قه‌باره‌كه‌ى خۆى حه‌وت ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى گرتووه.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا ئه‌ندازیار فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆك، بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه سه‌رڕێژبوونى ئه‌م به‌نداوه هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى سنووره‌كه دروست كردبێت.
وتیشی “به‌داخه‌وه له زۆرێك له میدیاكان به‌ناوى منه‌وه داوا له خه‌ڵك كراوه گونده‌كانى نزیك له‌و به‌نداوه چۆڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی نییه”.
باسی له‌وه‌كرد، ئاگادارى خه‌ڵكیان كردووه‌ته‌وه كه له‌و رووباره نزیك نه‌بنه‌وه كه به‌هۆى سهرڕژبوونى به‌نداوه‌كه ئاوى زیاد بووه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و خه‌ڵكه‌ى بۆ سه‌ردانى شوێنه‌واره‌كانى خنس سه‌ردانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه كه له نزیك به‌نداوه‌كه هیچ گوندێكی لێ نیه تا ئاگادارى هاوڵاتیان بكرێته‌وه ماڵه‌كانیان چۆڵى بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆك دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌وان دوێنێ له‌گه‌ڵ تیمێك سه‌ردانى ئه‌و به‌نداوه‌یان كردووه و هه‌موو به‌شه‌كانى به‌نداوه‌كه‌یان پشكنیوه و ده‌ركه‌وتووه كه هیچ مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان نییه.
له‌دواى بەنداوی دهۆك، خنس ده‌بێته دووەم گەورەترین بەنداوى ئه‌م پارێزگایه‌و له‌دواى ئه‌ویش به‌نداوى كاشكان دێت.
ساڵى 2010 بڕیارى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه، له‌قۆناغى یه‌كه‌میدا 60% كاره‌كانى ته‌واو كرا و ساڵى 2021 ده‌ست به‌كاركردن تێیدا كرایه‌وه و له ساڵى 2022 ته‌واو كرا، به‌رزییه‌كه‌ى 34.5 مه‌تر و درێژییه‌كه‌ى 195 مه‌تره. بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنى بریتی بووه له نۆ ملیار و 218 ملیۆن و 750 دینار.