یەک ملیۆن مەترسێجا ئاو دەگرێ
بەنداوەکەی لای قوشتەپە؛ “چەمرگە” پڕ ئاو بوو
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
باران بارینی بەلێزمە، ئاوێکی زۆری بۆ بەنداوەکان هێناوە و جۆگەلەكانی ژیاندووەتەوە، بەنداوی چەمرگەش یەكێكە لەو بەنداوانەی كە لەساڵی 2024 دەستی بە کۆگاکردنی ئاو کردووە و ئێستا سەر رێژ بووە.
بەگوێرەی داتای بەنداوەکە بێت، تەنیا ساڵی پار سەر رێژ نەبووە.
ئەحمەد وەسمان، بەرێوبەری دەستەی بەنداوەكانی هەولێر بۆ 964 وتی، تەنیا ساڵی پار بەهۆی وشكەساڵی سەر رێژ نەبووە ساڵی 2024 بۆ یەكەمجار سەر رێژبوو و ئەمڕۆش بۆ دووەم جار لەو تەمەنە كەمەی كە دروست كراوە جارێکی دیکە سەرێژ بوو.
بە رەچاوكردنی كەش و هەوا و بارودۆخی ناوچەکە، لە چەند شوێنیكەوە ئاوەكەمان بەرداوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو شەپۆلە بەرفراوانەی باران بارینی رۆژانی داهاتوو بەنداوەكە بتوانی گلی بداتەوە، ئەحمەد وەسمان وای وت.
“بەنداوی چەمرگە” بە پڕۆژەیەکى ستراتیژیی گرنگ دانراوە، %100ـی کارەکانى جێبەجێ کراوە، تێچووی دروستکرنی زیاتر لە چوار ملیار دینارە، بە توانا و شارەزاییی ناوخۆیی و سودوەرگرتن لە ستانداردى جیهانى دروستکراوە.
بەنداوەکە، رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى وشکەساڵى، کەمئاویى لە وەرزى هاوین، کەمکردنەوەى مەترسییەکانى دروستبوونى لافاو لە وەرزى بارانباریندا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا