ڤینسیۆس لە کاتى ئاهەنگێراندا وێنە: مارکا
بۆ وای وتووە؟
ڤینیسیۆس جۆنیۆر: من قه‌شه نیم
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ڤینیسیۆس جۆنیۆر هێرشبه‌ری ریال مه‌درید رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌شه نییه و له یارییه‌كاندا یاریزانه ركابه‌ره‌كانی ده‌بڕێت و مراوه‌غه‌یان ده‌كات.
ڤینیسیۆس شه‌وی رابردوو هاتریكی له تۆڕی بارسێلۆنا تۆمار كرد له یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، كه به 4-1 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
ره‌خنه‌ی ئه‌وه له ڤینیسیۆس گیراوه، كه به تۆپ گاڵته به یاریزانانی ركابه‌ری ده‌كات و به ئه‌نقه‌ست خۆی به‌رده‌داته‌وه، به‌ڵام یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه ده‌ڵێت، به‌داخه‌وه من خه‌مبارم، چونكه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕم له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ئازارم بده‌ن، دواتریش له میدیاكان بابه‌ته‌كه بوروژێنرێت.