ئاو دەوری دابوون

بە هیلیکۆپتەر ژیانی دوو گەنجیان رزگارکرد

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە، هیلیکۆپتەر دوو گوندنشینی رزگارکرد کاتێک لە ناو ئاوی رووباری خازر گیریان خواردبوو، هیچ کەسێک نەیدەتوانی پێیان بگات.

رووداوەکە لە گوندی قایماوا لە دهۆک روویدا و تیمەکانی بەرگری شارستان.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەم دوو گەنجە پرۆژەیەکی بەخێوکردنی مانگایان هەبووە لە نزیک رووباری خازر شەوی رابردوو لەوێ ماونەتەوە، بەڵام بەهۆی بارینی باران و بەرزبوونەوە ئاستی ئاوی خازر، شوێنەکەیان پڕبوو لە ئاو و نەیاندەتوانی خۆیان رزگاربکەن.

ئەمساڵ لە دهۆک نزیکەى سێ ئەوەندەى ساڵى رابردوو باران ب...

ئەمساڵ لە دهۆک نزیکەى سێ ئەوەندەى ساڵى رابردوو باران باریووە

بە وتەی بەرگری شارستانی دهۆک بێت، کاتێک بەیانی دوو گەنجەکە لە خەو هەستاون، هەر چوار لایان ئاو بووە، ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی نەیانتوانیوە بگەن پێیان، بۆیە پەیوەندی بە پارێزگای دهۆکەوە کرا بۆ ناردنی هیلیکۆپتەر ودوای 30 خولەک، توانراوە هەردوو گەنجەکە رزگاربکرێن..

بە گوێرەی سۆراغی 964، بەهۆی بەرزی ئاوی رووباری خازر پرۆژەی دوو گەنجەش زیانی بەرکەوتووە، و ئاو چووە نا گوندی قایماوا، بەڵام بێ زیانی گیانی بووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا