38 پاسیان بۆ دابینکرا

دانیشتووانی مەلا ئۆمەر و بەستۆرە کێشەی هاتوچۆیان نەما بۆ ناو شار

توانا نەقی

یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی دانیشتووانی مەلا ئۆمەر و بەستۆرە ئەوەبوو کە هێڵی گواتسنەوەیان نەبوو بەڵام ئەوەشیان بۆ چارەسەر کراو پاسێکی زۆریان بۆ دابینکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، داواکاری نیشتەجێبووانی مەلا ئۆمەر و بەستۆرە لە هەولێر جێبەجێ کرا، هەستان بە دابینکردنی 38 پاس بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و دانیشتووانی ئەو دوو شوێنە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەکان ئامادەن و بڕیارە لە کاتەکانی 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 15ـی ئەم مانگە دەست بە گواستنەوەی هاوڵاتیان بکەن.

رێڕەوی هاتوچۆکردنی پاسە نەفەرهەڵگرەکان بەم شێوەیەن، لە بەستۆرە تا دەگاتە مەلائۆمەر، ئینجا بە گەڕەک و شارەکانی (زێڕین و مامۆستایان و دەروازە و شۆڕش ) تێدەپەڕێت تا دەگاتە داون تاون و بە پێچەوانەوە تا بەستۆرە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، لەمەودوا هاوڵاتیانی نیشتەجێ بووی ئەو هێلە سەرەکیە دەتوانن رۆژانە بە نرخێکی گونجاو لە ناو جەرگەی بازاڕی قەڵا تا بەستۆرە بە پاس تەنیا بە یەک هەزار دینار هاتوچۆ بکەن.