سایلۆکانی سلێمانی و سەیدسادق مەرجێکی نوێ بۆ نۆرەگرتنی جووتیاران رادەگەیەنن

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆکانی سلێمانی و سەیدسادق ئاشکرایان کرد، سبەینێ چوارشەممە لینکی نۆرەگرتن بۆ رادەستکردنی گەنم کارا دەکرێت، بەڵام ئەمجارە گۆڕانکاری لە سیستەمەکەدا کراوە و مەرجێکی نوێ بۆ جووتیاران زیاد کراوە.

بەپێی ئاگادارییەکی هاوبەشی هەردوو سایلۆی سلێمانی و سەیدسادق، سبەینێ چوارشەممە رێکەوتى 15.7.2026، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، لینکی ئەلیکترۆنیی نۆرەگرتن بۆ چوونە ناو سایلۆکان کارا دەکرێت.

هۆشداری دەدەنە جووتیاران کە گۆڕانکاری لە بەرنامەی نۆرەگرتنەکەدا کراوە، لەمەودوا پێویستە جووتیار پرۆسەی مامەڵەی نۆرەگرتنەکەی بە تەواوی جێبەجێ بکات، ئەویش بە تۆمارکردنی تەواوی زانیارییەکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەبێت لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا (ناوی شۆفێر، ژمارەی ئۆتۆمبێل و جۆری ئۆتۆمبێلەکە) تۆمار بکرێن، بەپێچەوانەوە سیستەمەکە نۆرەیان پێ نادات و ئەو جووتیارانە مافی سەرەگرتنیان دەفەوتێت.

لەم لینکەوە دەتوانیت بچیتە ناو سیستەمەکەت و نۆرە بگریت.