"رۆژانە 14 سەعات دەمخوێند"

دووەمی سەر ئاستی هەرێم لە بەشی زانستی لە هەولێرە

کاردۆست حسێن – هەولێر

یەکێک لە قوتابییەکانی پۆلی 12ـی هەولێر، بە کۆنمرەی 698 پلەی دووەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە بەشی زانستی بەدەستهێناوە و دەڵێت، “کە تاقیکردنەوەکان نزیکبوونەوە، رۆژانە 14 کاتژمێر دەمخوێند”.

رۆئیا پشتیوان قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “رۆژانی مەکتەب حەوت بۆ هەشت سەعات دەمخوێند و دوو مانگی پێش تاقیکردنەوەکانیش 13 بۆ 14 سەعات سەعیم دەکرد”.

“کاتێک دەرەجەکان هاتنەوە خۆم نەمدەوێرا سەیریان بکەم، باوکم سەیری کرد و کە بووم بە دووەم زۆر زۆر خۆشحاڵ بووین”، رۆیا پشتیوان وادەڵێت.

باوکی رۆئیاش کە خۆی پزیشکی ددانە، دەڵێت، “حەز ناکەم بە دڵی من بەشەکەی هەڵبژێرێ، خۆی چی پێ باشە با بەدڵی خۆی بێت”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری