لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان - گرافیک: 964
ئەم هەفتەیە بڕیار دەدرێت
سبەی وەفدێکی کۆمسیۆن دێنە هەولێر بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان
964+
فەهمی نەبی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەی دووشەممە وەفدێکی کۆمسیۆن دێنە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سبەی شاندێکی سەرۆکایەتی دەستەی کۆمسیاران، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن، ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران سەردانی هەولێر دەکەن.
وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، “مەبەست لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێم، هاوکات رۆژی 16ی ئەم مانگە کۆبونەوەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت”.
22.5.2023 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی دادگای فیدڕاڵیدا رایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم دەردەبرێت.
دواتر لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 25.2.2024ـی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریی کرد.
رۆژی 12.12.2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خهرجكردنی زیاتر لە 70 ملیار دینار بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێم.
رۆژی 3.1.2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، ئەو رێکەوتەی کە دیاریکرا بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 25.2.2024 ناتوانن لەو رێکەوتە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.