ژمارەی پێوانەیی لە ئامادەبوونی هاندەران لە جامی ئاسیا
زیاتر لە 80 هەزار کەس ئامادەی بوون
جامی ئاسیا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جامی وڵاتانی ئاسیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له رووی ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ره‌وه تۆمار كرد، به جۆرێك له یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره، كه له نێوان قه‌ته‌ڕ و لوبناندا بوو، 82 هه‌زار و 490 كه‌س ئاماده‌بوون، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر له یاریگه له مێژووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه بۆ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر له یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕدا له پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ژماره‌یه زوو بشكێت، به تایبه‌تی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یاریی به‌هێز و گه‌وره‌تر له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێن.