
فۆتۆ: social media
کارمەندانی هێزی ئەمنی چیتر ناتوانن تاکسی لێبخووڕن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لەمەودوا کارمەندانی هێزی ئەمنی چیتر ناتوانن ئۆتۆمبێلی تاکسی بە مۆڵەتی تایبەت لێخوڕن.
بڕیارەکە هی وەزارەتی ناوخۆیەو ئەوەش لە بڕیارەکە هاتووە تەنیا فەرمانبەرانی کەسوکاری پلەیەکی شەهید دەتوانن تاکسییان هەبێت.
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، شۆفێریکردن بۆ کارمەندانی هێزەکانی ئاساییش پۆلیس و پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ ناتوانن تاکسی لێبخووڕن. هەروەها فەرمانبەرانی مەدەنیش تا پلەی حەوت دەتوانن تاکسییان هەبێت.
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی بە 964+ـی وت: رێنماییەکان نوێن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ گشتێندراون.
دەشڵێت “ئەوانەی پلەیەکی شەهید و ئەنفالکراوەکانن و لە هێزە ئەمنییەکاندان لێخۆشبوونیان بۆ کراوە و دەتوان کار بە تاکسی بکەن”.
پێشتر لە لایەن پۆلیسی هاتووچۆوە چاوپۆشی لەوانە کرابوو کە مۆڵەتی تایبەتیان هەبوو و تاکسییان لێ دەخوڕی، بەڵام وەک بەختیار محەمەد ئاشكرای دەکات “لەمەودوا ئەو کارە نایاساییە و تەنها ئەوانە دەبێت تاکسی لێ بخوڕن کە مۆڵەتی گشتییان هەبێت لەسەر سیستمە نوێکەی مۆڵەت”.