جامی ئەفریقا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئه‌مشه‌و جامی ئه‌فریقا ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وڵاتی كۆتدیڤوار شه‌ش یاریگه‌ی بۆ یارییه‌كانی جامی وڵاتانی ئه‌فریقای 2023 ئاماده كردووه و ئه‌مشه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11:00 به كاتی كوردستان، یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له نێوان كۆتدیڤواری میوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و غینیا بیساو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له جامی ئه‌فریقای ئه‌مجاره‌دا 24 هه‌ڵبژارده به‌شدارن، كه به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون.
یاریگه‌كان چواریان تازه دروست كراون و دوو دانه‌كه‌ی دیكه‌ش نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه.
یاریگه‌ی سه‌ره‌كی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه حه‌سه‌ن واتارایه، كه جێگه‌ی 60 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، یاریگه‌كانی دیكه‌ش كه‌مترینیان جێگه‌ی 20 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
جامی ئه‌فریقا تا 11ی شوباتی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك تیپی به‌هێزی ئه‌فریقا به‌شدارن، كه ركابه‌ریی له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی میسر، مه‌غریب، سه‌نیگال، جه‌زائیر، نه‌یجیریا و كۆتدیڤوار.