چوار رۆژ بەردەوام دەبێ

بازرگانانی هەرێم میوانداریی پێشانگەی خواردن و خواردنەوە کراون

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ بەشداریكردن لە گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی خواردن و خواردنەوە، بازرگانانی هەرێمی کوردستان لەمانگی شوباتی ئەمساڵ میوانداری شاری ئەنتالیا کراون لە تورکیا.

یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران داوا لە ئەندامەکانی دەکات، هەركەس خوازیاری بەشداریكردنی هەیە لە پێشانگاکەدا دەتوانێت سەردانی لقەکانیان بكات لە هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و دهۆک.

لە پێشانگاکەدا ئەم بەرهەمانە نمایش دەکرێت؛
– پاقلەمەنیەکان
– خواردنەوە
– خواردنی وشککراو
– خوارنەوە گەرمەکان
– جۆرە جیاوازەکانی ڕۆن و زەیت
– ساردکەرەوە و بەفرگر

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، لە رێگەی سەرۆکایەتی گشتیی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانەوە ئەندامانی سەرجەم لقەکان بانگهێشتکراون، پێشانگاکە لە 6.2.2024 بۆ 9.2.2024 و لەماوەی چوار رۆژدا بەڕێوەدەچێ.

وتیشی، رێکخەرانی پێشانگاکە هاوكار بوون لە پەرە پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بۆ بەشدایکردنی بازرگانانی هەرێمی کوردستانیش مانەوەی دووشەو و سێ رۆژ لە هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی، هاتوچۆی نێوان هوتێل و پێشانگا و بلیتی چونە ژوورەوەی پێشانگا بەبێ بەرانبەر بۆیان دابینکراوە.

هەناردەى تورکیا بۆ عێراق کەمى کردووە

هەناردەى تورکیا بۆ عێراق کەمى کردووە