دەستگیراوە بەسەر دەرمانی بێمۆڵەتدا

لە سۆران نۆرینگەیەک لەسەر دەرمانی بێمۆڵەت داخرا

ژووری هەواڵ

لە سۆران لیژنەکانی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی دەرمان پشکنینیان بۆ ژمارەیەک نۆرینگە و دەرمانخانە کردووە، شوێنێکیان دۆزیوەتەوە کە دەرمانی بێمۆڵەتی فرۆشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024، ئەسعەد ئەحمەد، سکرتێری لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون لە تەندرستی سۆران بە 964ـی راگەیاند، سەردانی 10 نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی و چوار تاقیگەیان کردووە.

لە ئەنجامی گەڕانەکاندا، نۆڕینگەیەک لەسەر فرۆشتنی دەرمانی بێمۆڵەت داخرا و 25 پارچە دەرمانی بێمۆڵەت دەستیان بەسەدا گیراوە.

“ئەو نۆرینگەیەی کە داخراوە چەند جۆرێک دەرمانی زیاتر لەو بڕە فرۆشتووە کە بۆ نۆرینگەکان دیاریکراوە، لەبەر ئەوە داخراوە”، سکرتێری لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون وای وت.

دواین جار لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو، لە سۆران سێ دەرمانخانە لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ داخران.