لە سنوری پارێزگای سلێمانی

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لەمەوبەدوا کاتێک رووداوی کتوپڕ دەچێتە ناوەندە تەندروستیەکانی دەرەوەی شار پزیشکی لێ نەبێت.

د.دارۆ هادی نوێنەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بە 964ی وت، داواکاری پزیشکان زۆرن و سەرەتایترینیان پێدانی موچەیە، ئەمڕۆ 600 پزیشک بایکۆتی دەوامیان کردووە لە ناوەندە تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئەوەشی وت، لە کاتی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو گرفت بۆ نەخۆش و نەخۆشخانەکان دروست دەبێت، بە تایبەت ئەو نەخۆشانەی کتوپڕن لە دەرەوەی شارەکان، لەبەرئەوەی پزیشکی لێ نابێت.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم لە دەرەوەی شارەکانن و لە کاتی چوونی نەخۆشدا پزیشکی لێ نابێت، پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی دووەم لە ناو شارەکانن، لە ناو نەخۆشخانەی شارەکاندا خزمەتگوزاری پزیشکی کەمدەبێتەوە، ئەمەش بەوتەی د.دارۆ هادی.

لەبەردەم نەخۆشخانەی شار هاوڵاتییەک بەناوی ئازاد محێدین بە 964ی وت، لەبەر نەبوونی دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانەکاندا و کەمی پزیشک هاوسەرەکەی بردوەتە نەخۆشخانەی تایبەت، لەسەر ئەرکی خۆی چارەسەر وەردەگرێت.

مام عەلی عەبدولرەحمان هاوڵاتیەکی دیکەیە باسی لەوەکرد، ماوەی سێ ڕۆژە کوڕەکەی لە نەخۆشخانەیە و گرفتی نەبوە، بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵێک پزیشک بایکۆتیان کردوە و ژمارەی پزیشکان کەمبونەتەوە و درەنگ بە دەم نەخۆشەکانەوە دەچن.

لەسەر ئەم بابەتە ویستمان قسە لەگەڵ تەندروستی سلێمانی بکەین، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

بایکۆتی پزیشکانی سلێمانی بەردەوامە

بایکۆتی پزیشکانی سلێمانی بەردەوامە

تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتیانکرد

تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتیانکرد

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی: بەشێوەیەکی کاتیی بایکۆ...

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی: بەشێوەیەکی کاتیی بایکۆت دەشکێنین