بۆ هاوکاریی ژنانی داڵدەدراوە

وەزارەتی کار و رێکخراوی Intersos گرێبەستێکیان واژۆ کرد

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی Intersosـی ئیتاڵی گرێبەستێکیان واژۆکرد بۆ هاوکاری و یارمەتیدانی ژنانی ناو شێڵتەرەکان.

رێکخراوەکە مانگی حەوتی ساڵی رابردوو سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە و دوێنێ چوارشەممە 10.1.2024 گرێبەستی کارکردنیان واژۆ کردووە.

“کاری ئەو رێکخراوە لە بوواری گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و رێکخستنی لایەنی یاسایی کەیسی ژنانی داڵدەدراو و هاوکاریکردنیانە بۆ دابینکردنی پارێزەر بۆ ئەو ژنانەی پارێزەریان نییە”، ئەوە قسەی زەکییە ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە بۆ 964.

دەشڵێت، وەزارەتی کار ساڵانە هاوکاریی ئەو رێکخراوە و چەندان رێکخراوی دیکەش بۆ هاوکاریی زیندانیان و ژنانی داڵدەدراو وەردەگرێت و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات.

بە پێی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە شێڵتەرەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان 65 ژنی داڵدەدراو بوونیان هەیە.

رێکخراوی Intersos ساڵی 1992 دامەزراوە و سەرنجی لەسەر تەندروستی، باری دەرونی و خۆراکە بۆ ژنان بە تایبەت لەو شوێنانەی جەنگ تێیاندا روویداوە.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فریای سەرجەم منداڵانی بێ...

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فریای سەرجەم منداڵانی بێسەرپەرشت ناکەوێت