نەورۆز یاریزانێکی بەڕازیلی و زاخۆ یاریزانێکی کۆڵۆمبییان گواستەوە ریزەکانیان.
مێرکاتۆی زستانە
زاخۆ و نه‌ورۆز دوو پیشه‌گه‌ریان گواسته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و نه‌ورۆز دوو گرێبه‌ستی نوێیان ئه‌نجام دا.
له مێركاتۆی زستانه‌دا و له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانی كۆڵۆمبی داروین لۆپێز ئه‌نجام داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
یانه‌كه هه‌روه‌ها پێشتر یاریزانی یه‌مه‌نی ناسڕ محه‌مه‌دۆی برده ریزه‌كانییه‌وه، كه له خولی به‌حرێنی یاریی ده‌كرد.
له‌لای خۆیه‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌م گرێبه‌ستی زستانه‌ی راگه‌یاند و ئاشكرایان كرد، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رگریكاری باڵی چه‌پی به‌ڕازیلی ویلنگتۆن داسێلڤا تایرا له یانه‌ی (بۆنیۆدكۆر)ی ئۆزباكستانه‌وه كردووه، یانەکە دەڵێت گرێبەستی دیکەش بەڕێوەیە لە مێرکاتۆی ئەم زستانەدا