800 کەمئەندامیان هەیە

لە شارەزوور پڕکردنەوەی فۆڕمی کەمئەندامان بەرەو کۆتاییە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە شارەزوور فۆڕمی دڵنیایی لە ژیاندا مانەوە بۆ کەمئەندامان پڕدەکرێتەوە و بڕیار وایە پڕۆسەکە تا 22.1.2024 بەردەوام بێت.

فۆڕمەکە بۆ ئەوەیە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دڵنیابێتەوە لەوەی ئەو کەمئەندامانەی موچە وەردەگرن لەژیاندا ماون.

دەشتی عومەر، لێپرسراوی سەنتەری پاراستنی منداڵان و  چالاکیی شارەزوور بۆ 964 وتی، “سەرجەم کەمئەندامانی سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن و گوندەکان دەگرێتەوە”.

وتیشی، “نزیکەی 800 هاوڵاتی لە سنووری قەزای شارەزوور هەیە خاوەن پێداویستی تایبەتن، 567 فۆڕم لە سەنتەرەکەمان پڕکراوەتەوە”.

بە پێی قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، پێویستە ئەو کەسانەی فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە خۆیان ئامادەبن و  پێناسەی کەمئەندامییەکەیان لەگەڵ وێنەیەک پێبێت، “هەر کەمئەندامێک لە ژیاندا بێت و فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە موچەکەی رادەگیرێت”.

مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی دڵنیایی کەمئەندامان راگەی...

مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی دڵنیایی کەمئەندامان راگەیەندرا

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد