کەسێک بە سووکی بریندار بوو

نانەواخانەیەک لە هەولێر سووتا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لەگەڵ هەواڵی گەرمی داخستنی بەشێک لە نانەواخانەکان لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ نانەواخانەیەک لەو شارە ئاگری گرت و سووتا.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، کاتژمێر 11:53 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمەکانی ئێمە ئاگادارکرانەوە، لە هەبوونی ئاگرێک لە نانەواخانەیەک، راستەوخۆ هەرسێ تیمی بارەگا و شۆڕش و رزگاری، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

وتیشی، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لێچوونی غاز بووە و کرێکارێکیش ئاوی گەرمی لەبەر ئاگرەکە کردووە بە خۆیدا و بە سووکی بریندار بووە.

پێداچوونەوە: تونا نەقی