قەزای کۆیە لە دوورەوە - وێنە: 964+
24 کاتژمێرە بێ ئاون
گەڕەکەکانی کۆیە ئەمڕۆ ئاوی پاکیان بۆ دەگەڕێتەوە
964+
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای کۆیە دەکات، کە لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە لە کۆیە دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوی پاک دەگاتەوە گەڕەکەکانی کۆیە دای ئەوەی 24 کاتژمێر بێ ئاو بوون.
لە رۆژی 7.1.2024ـەوە حەوزی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق – کۆیە بەدیاریکراوی هەردوو وێستگەی داربەڕوو -تەق تەق پاڵاوتن پاککرانەوە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو وەستابوو.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دابەش كردنی ئاو لەو گەڕەك و ماڵانەوە دەستپێدەكاتەوە كە ئەمڕۆ سرە ئاویان بووە و ئاویان وەرنەگرتووە.
لەماوەی مانگی رابردووەوە چەند جارێک کێشە بۆ ئاوی کۆیە دروست بووە، جارێک بەهۆی شێلوو بوونی زێی بچووک و جارێکی دیکە بەهۆی لێکترزانی بۆری سەرەکی ئاو.