پەیمانگەی پزیشکی دادیی سلێمانی. وێنە: تەندروستیی سلێمانی.
تەنیا لە مانگی 12ـی رابردوودا
کارەبا زۆرترین هۆکاری مردن بووە لە سلێمانی
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو 52 تەرم براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و مردنیش بە هۆکاری کارەباگرتن بە 10 حاڵەت زۆرترین بووە.
بە پێی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی، مانگی 12ـی ساڵی رابردوو لە 52 حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی، 10یان بەهۆی کارەبا گرتنەوە بووە، ئەوەش لە کاتێکدا لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوودا گیانلەدەستدان بە کارەبا یەک حاڵەت هەبووە.
مردن بەهۆی سووتاوییەوە مانگی 12 پێنج حاڵەت هەبووە، لە کاتێکدا لە مانگی 11ـدا گیانلەدەستدان بە سووتان شەش حاڵەت هەبووە.
لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی 12ـدا وەک تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، چوار گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە، شەشیان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و سێ گیانلەدەستدان بەهۆی بەرکەوتن بە ئامێری تیژەوە و یەک گیانلەدەستدان بەهۆی مادەی کیمیایی و ئەوانی دیکەش بە هۆکاری جیاجیا تۆمارکراون.
هەر بەپێی ئامارەکە، 37یان لەوانە لە رەگەزی نێر بوون و 15شیان لە رەگەزی مێ بوون.