لۆگۆی دەستەی گەشتوگوزار.
مەرجەکانی چین؟
دەستەی گەشتوگوزار رەشنووسێکی بۆ پڕۆژەی میکس ئامادە کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رەشنووسێکی ئامادە کردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی میکس و چاوەڕێن ئەنجومەنی وەزیران وەک رێنماییەک پەسەندی بکات.
پڕۆژەی میکس بریتییە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و گەشتیاری، کە لە یەک پڕۆژەدا کۆبکرێنەوە و دروستبکرێت.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەگەر پڕۆژەکە ببێت بە رێنمایی و پەسەند بکرێت زەوی بۆ ئەو پڕۆژانە دابین دەکرێت، کە بە شێوەی میکس ئەنجام دەدرێن.
دەشڵێت، بەپێی رەشنووسەکە، لە پڕۆژەیەکی میکسدا دەبێت 70%ـی پڕۆژەکە گەشتیاری بێت و 30%ـیەکەی دیکەی نیشتەجێبوون بێت.
بە پێی زانیارییەکانی دەستەکە، هەندێ پڕۆژە رەگەزی پڕۆژەکەیان لە گەشتیارییەوە بۆ نیشتەجێبوون گۆڕیوە و “ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین رەگەزی هیچ پڕۆژەیەکی گەشتیاری نەگۆڕێت، بە پێچەوانەوە بەردەوام لە هەوڵی زیادکردنی پڕۆژە گەشتیارییەکانداین”.