زیانی گیانی نەبووە
لە بۆردوومانی گوندی گەڵاڵە پارچەیەک موشەک بەر ماڵی هاوڵاتیەک کەوتووە
964+
فەهمی نەبی
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی جیاوازیان لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆردوومان کرد، لە بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت پارچەی موشەک بەر ماڵی هاوڵاتیەک کەوتووە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیە بێت کە لە “پەیجی گوندی گەڵاڵە” بڵاوکراوەتەوە، سەقفی کونکردووە و کەوتووەتە ئەو شوێنەی کە سفرەی نانخواردنی لێ بووە.
964 پەیوەندی بە کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت کرد ئەو دەڵێت، ئەو پارچە موشەکە بەر ماڵی حاجی خدر کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
قایمقامی ماوەت دەڵێت، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، تەنیا یەک کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە پێی دەوترێت “زیونۆ”، بەهۆی بۆردوومانەکەوە جگە لە پارچەی موشەک بەردو چەوێکی زۆر رژاوە بەسەر گوندەکە.