"نابێت بیانوو بۆ پەکخستی هەبێت"

رێکخراوە مەدەنییەکان داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەشێک لە چالاکوانان و رێكخراوە مەدەنییەکان ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوای کارا کردنەوەی دەکەن، سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسانیش دەڵێت، نابێت بیانوو بۆ پەکخستنی کوردستان هەبێت.

هەندرێن ئەحمەد، سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسان لەو گردبوونەوەیەی بەردەم پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر بە 964ـی راگەیاند، پەرلەمان ماڵێکی یاسایی هەرێمی کوردستانە و بەهەر جۆرێک بێت، دەبێت کارا بکرێتەوە و ببێتە شوێنی دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییە ناکۆکەکان.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن بەرژەوەندی باڵای نیشتمان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوە دابنێن و پەرلەمان کارا بکرێتەوە و قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن.

وەک هەندرێن باسی دەکات، پەرلەمانی کوردستان جێگەی یاسادانانە و نابێت بیانوو بۆ پەکخستنی کوردستان هەبێت.