یەکێک لەو فڕۆکانەی هێڵی ئاسمانی عێراق لەگەشتەکانیدا بەکاریدەهێنێت _ وێنە: وەزارەتی گواستنەوە
بە ئینتەرنێتەوە
لە مانگی شوباتەوە گەشتی کوالالامپور بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
مانگی شوباتی ئەمساڵ وەک هەنگاوی یەکەم، گەشتی نێوان (بەغدا بۆ کوالالامپور) لە نێوان مالیزیا و عێراق لە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە.
بە قسەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بێت، سەرجەم رێکارەکان تەواوکراون.
لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتەکەدا هاتووە، کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی بە نیازە گەشتە راستەوخۆکانی نێوان بەغدا و کوالالامپور دەستپێبکاتەوە، سەرەتای مانگی شوباتی داهاتووش ئەو وادەیەیە، هەفتانە یەک گەشت وەک قۆناغی یەکەم دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو فڕۆکانەی بۆ گواستنەوەی گەشتیارانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەنرێن، لە مۆدێلی دریملاینەرن کە دروستکراوی ئەمریکایە و بە یەکێک لە فڕینە سەلامەتەکان ناسراوە، کە بە درێژایی گەشتەکە خزمەتگوزاری لوکس و ئینتەرنێتی بەرز پێشکەش بە سەرنشینەکان دەکات.