شاری هەولێر دەردەکەوێت. گرافیک: 964+
پشکی هەولێر بۆ ئەمساڵ 103 ملیارە
پارێزگارى هەولێر: ساڵی پار زیاتر لە 1000 پڕۆژەى خزمەتگوزاری جێبەجێکراون
964+
ژووری هەواڵ
لە ساڵی رابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەزار و 53 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەولێر جێبەجێکردووە، بۆ ئەمساڵیش پشکی پارێزگاکە بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان 103 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.1.2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، لە ساڵى رابردوودا، سەرەڕاى قەیرانەکانى بەردەمیان، توانیویانە 1053 پڕۆژەى خزمەتگوزارى بە گوژمەى 202 ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێبکەن.
لەبارەى پلانى کارەکانیان بۆ ئەمساڵ پارێزگارى هەولێر وتى، “بەگوێرەى بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان، پشکى هەولێر 130 ملیار دینارە و بڕیارمانداوە ئەمساڵ پڕۆژەکانمان لەو ناوچانە جێبەجێبکەین، کە خزمەتگوزارى کەمیان بۆ چووە و کارەکانمان لە ناوچە هەژارنشینەکاندا دەبێت”.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن شارەوانی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی 11 مانگی ساڵی رابردوودا، شارەوانی هەولێر بە داهاتی خۆی 29 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە زیاتر لە شەش ملیار دینار خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
جگە لەو 29 پرۆژەیە شارەوانی هەولێر دەرخستەی بۆ چەند پرۆژەیەکی دیکە کردووە و لەئێستادا کار لەسەر جێبەجێکردنیان دەکرێت.