ناوی نیماتۆدایە

کرمێک ئەو دار هەنجیرانەی سیس و لاواز کردووە


ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک جوتیار لە دەشتی شارەزوور داد و بێدادیانە بەدەست کرمێکەوە، چارەنووسی ئەو دار هەنجیرانەی بەرەو دارێکی رەنگ رەش، سیس و لاواز بردووە.

وێنەیان بۆ 964 ناردووە، دەردەکەوێت دارەکە رەنگ و تۆوی گۆڕاوە، بە جۆرێک کە هەستناکرێ ئەمە هەنجیرە دەڵێن، کرمی نیماتۆدا لە دارەکانی داوە.

پسپۆرێک شیکردەوە، نیماتۆدا کرمێکی مارانەییە، نێچیرگر و مشەخۆرن کاریان مانەوەیە لە ناو خاک و رووەکەکانی تا گۆرانکاری لە پێکهاتەکەی دەکەن، وە گیانلەبەری زیندوو و رووەکی ناو خاک بۆ مانەوە خۆیان دەخۆن.

ئاشتی رەئوف، ئەندازیاری کشتوکاڵی ئەوەشی بە 964 وت، ئەم نیشانانە لەبەشەکانی رووەک، لەژێر خاکدا لە “رەگ”دا دەردەکەون، رەگەکە دەشێوێت و گرێ و بالوکە و برینی لێ پەیدا دەبێت، لە ئاکامدا دەڕزێت.

بە قسەی ئەو بێت، زیانی زۆری نیماتۆدا لەو کێڵگانەیە کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بە بەردەوامی بەڕووەکی هەستیار دەچێندرێن، بۆ پێشگیری و قەڵاچۆکردن، ئەو پێی وایە، دانەوێڵە لەو زەوییانەدا بچێنرێت، وە خاکەکەی ژێر ئاوبخرێت، یان بکرێت بەمەرەزە و پەینی زیندەڵ بەکاربهێنرێت.