هەشتی حەسارۆک بۆی دەرچوو

پارە باشەکەی شارەوانی لەچیدا خەرجدەکرێت؟

+964

شۆڕش هەرکی — هەولێر

وەزارەتی شارەوانی ئەمڕۆ رایگەیاند ملیارێك و 309 ملیۆن دینار بۆ گەڕەكی مەریوان لە كەرتی هەشتی حەسارۆك خەرج دەكرێت، 964 سۆراغیکرد کە ئەو پارەیە بۆچییە؟

رازان خەلیل سەرۆکی بەشی هونەری لەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ 964ی باسکرد قۆناغی یەکەمی کارکردن لە هەشتی حەسارۆک دەستیپێکردووە، بەڵام شەقامەکان بەهۆی نەبوونی بوجەوە وەستان، ئێستا بەم بڕیارە نوێیە دەست دەکرێتەوە بە تەواوکردنی شەقامەکان.

ئەم پارەیە %100ی لە داهاتی زەوییە روکنەکانی شارەوانی وەرگیراوەو ئەنجومەنی وەزیران رازی بوو بۆ هەشتی حەسارۆک خەرج بکرێت.

ساڵانێکی زۆرە هەشتی حەسارۆک ناوێکی بەناوبانگە لە هەولێر، چونکە خەڵکەکەی داوای خزمەتگوزاری دەکەن و پێیان ناگات و مۆڵەتیان پێ نەدەدرا خانوو دروست بکەن، رۆژی 12.5.2021 سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی زەویەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆکی کرد، بڕیاریدا مۆڵەت بدرێتە هاوڵاتیان بۆ دروستکردنی خانوبەرە و خزمەتگوزاری بگەیەننە بەشەکانی ئەو کەرتە.

+964صورة من منصة (شبكة):
کۆمەڵێک شەقامی نوێ لە 8ی حەسارۆکان دروست دەکرێن و کەچی ...

کۆمەڵێک شەقامی نوێ لە 8ی حەسارۆکان دروست دەکرێن و کەچی هێشتا چۆڵەوانیە