کێشەکەیان نەما

دەوام لە هاتوچۆی سلێمانی هەیە ئەگەر دەچن


ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەتوانن سەردانی هاتوچۆی سلێمانی بکەن ئەگەر مامەڵەتان هەیە، “کێشەی تەزووی کارەباکەیان چاککرد کە دوێنێ بوو بەهۆکاری ئەوەی کارەکانیان رابگرن”.

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی ئەم هەفتەیە و سەرجەم بەشەکانیش کراوە دەبن.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، “‎هەموو ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی مامەڵەیان هەیە، وە بەتایبەت ئەوانەی رۆژی چوارشەممە مامەڵەکانیان بۆ راینەکرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە دەوامی فەرمییە و دەتوانن سەردانمان بکەن”.

بەوتەی وتەبێژ بێت، “سەرجەم بەشەکان کراوەدەبن و کێشەکەشیان نەماوە”، ئەوە لە کاتێکدا رۆژی چوارشەممە 3.1.2024، هاتوچۆی سلێمانی وتی، “بەهۆی کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیەکەیدا نەیتوانیوە کارەکانی هاوڵاتیان رایی بکەن”.