زیاتر لە 108 ملیۆن بەرمیل هەناردە کراوە
مانگی رابردوو داهاتى نەوتى عێراق زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە
964+
ژووری هەواڵ
کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق، بڕى هەناردە و داهاتى نەوتى مانگى کانونى یەکەمى 2023ـی راگەیاند، کە داهاتەکەى هەشت ملیار و 316 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2.1.2023، کۆمپانیاى سۆمۆ لە خشتەیەکدا، ئەوەى خستووەتەڕوو: 108 ملیۆن و 56 هەزار بەرمیل نەوتى خاو هەناردە کراوە، لەو بڕە 107 ملیۆن و 592 هەزار بەرمیلى نەوتى خاوى بەسرە بووە و 464 هەزار بەرمیل نەوتى خاو بۆ وڵاتى ئەردەن هەناردە کراوە.
یەک بەرمیل نەوتى خاوى عێراق بە تێکڕا بە 76 دۆلارو 96 سەنت فرۆشراوە، کە بڕى داهاتى نەوتى عێراق بۆ مانگى کانونى یەکەمى 2023هەشت ملیارو 316 ملیۆن دۆلار بووە.
بەگوێرەی تۆماری دارایی مانگانە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی عێراق گەیشتووەتە 106 ترلیۆن دینار، کە رێژەیەکی زۆری داهاتی نەوت بووە.