بەڕێوەبەری ناحیە بەڵێنیان پێدەدات
گەنجانی ناحیەی هێرۆ یاریگایان نییە
964+
محەمەد عەلی ـ پشدەر
ناحیەی هێرۆ ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە پێنج هەزار کەس، بەڵام هیچ یاریگایەکیان نییە و بەڕێوەبەری ناحیە دەڵێت، ساڵی نوێ یەکەم کارمان دروستکردنی یاریگایەک دەبێت.
محەمەد هێرۆیی گەنجێکی ناحیەکەیە و بە 964ـی وت، “یاریگایەکمان هەیە بە زستان دەبێتە قوڕ و چڵپاو و بەهاران بەهۆی گیای بەهارە ناتوانرێت یاری لێ بکرێت، داواکاریمان ئەوەیە یاریگایەکی فوتسالی چیمەنمان بۆ دروست بکرێت”.
موحسین حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ـی وت، “قەیرانی دارایی رێگر بووە لە دروستکردنی یاریگا بۆ ناحیەکەمان، ئێمە لەساڵی رابردوو تەنیا 500 ملیۆن دینارمان بۆ خەرجکراوە، پڕۆژەی گرنگتر هەبووە ئەنجامی بدەین”.
بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ وتیشی، “لەڕێگەی 964-وە رایدەگەیەنین، لەساڵی داهاتوودا لەپلانی تازەماندا دەبێت و یەکەم پڕۆژەمان دەبێت”.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی ناحیە هێرۆ بە 964ی داوە، لەساڵی 2023 ئەو پاریەی خەرجکراوە، بۆ هەر یەکە لە کەرتەکانی شارەوانی، کەرتی ئاو، پەروەردە، رێگاوبان و گەشتوگوزار بووە.
ناحیەی هێرۆ سەر بە قەزای پشدەرە و 150 ماڵی لێ دەژیت، لەگەڵ ئەوەدا سنووری 28 گوندی بەسەرەوەیە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی